چاوتێبڕینی توركیا بۆ
سه‌ر ناوچه‌ی شه‌نگال له عێراق، ئاڵۆزییه‌كانی نێوان ئێران و توركیای بردووه‌ته
قۆناغێكی نوێوه.
ده‌ستپێكردنی هه‌ڵمه‌تی
سه‌ربازی بۆ وه‌ده‌رنانی چه‌كداره كورده‌كان له ناوچه‌ی شه‌نگالی باكوری عێراق،
بووه‌تەهۆی زیاتر تێكچونی په‌یوه‌ندیه‌كانی هه‌ردوو وڵات له‌سه‌ر ناوچه‌ی ده‌وڵه‌مه‌ند
به نه‌وتی موسڵ، كه زۆرێك له توركه‌كان تا ئێستاش وه‌ك میراتێكی ده‌وڵه‌تی
عوسمانی لێی ده‌ڕوانن.
سه‌ره‌تای ئه‌م هه‌فته‌یه،
لە زارى محمد جواد زه‌ریف وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێران ئەوە بڵاوکرایەوە کە ئێران نیگه‌رانه
له جموجوڵی سه‌ربازی توركیا له سوریا و عێراق و سیاسه‌تی توركیاشی به‌رامبه‌ر به
به‌غداد و دیمه‌شق به هه‌ڵه ناوبردوە، به‌ڵام له لێدوانێكدا بۆ دەزگا
راگەیاندنەکانى توركیا، كاربه‌ده‌ستێكی وه‌زاره‌تى دەرەوەى ئێران ئه‌وه‌ی ره‌تكرده‌وه
كه زه‌ریف لێدوانی له‌و جۆره‌ی دابێت، هەرچەندە گرژی و جیاوازییه‌كانی ئه‌م دوو وڵاته
به روونی له‌سه‌ر گۆڕه‌پانی سیاسی ناوچه‌كه ده‌بینرێت.
له ناوه‌ڕاستی مانگی
شوباتدا هێزه سه‌ربازییه‌كانی توركیا مۆڵگه و باره‌گاكانی پارتی كرێكارانی
كوردستانیان له چیای گاره له باكوری عێراق ده‌كرده ئامانج، له هه‌مان كاتیش‌دا
سێ لیوا له یه‌كینه‌كانی حه‌شدی شه‌عبی كه ئێران پشتگیریان ده‌كات له شه‌نگال جێگیرکران
له خۆرئاوای موسڵ به درێژایی سنوری سوریا. یه‌كێك له فه‌رمانده‌كانی حه‌شد رایگه‌یاند،
جێگیركردنی ئه‌وان له‌وێ بۆ ڕێگریكردن بووه له هه‌ڕه‌شه‌ی سه‌ربازی توركیا.
بوونی په‌كه‌كه له
شه‌نگال توركیای نیگه‌ران كردووه، به‌ڵام حساباتی توركیا تا موسڵ درێژ ده‌بێته‌وه،
ئێرانیش لای خۆیه‌وه بۆ ڕێگریكردن له پێشڕه‌وی كردنی چه‌كدارانی داعش؛ ئه‌وه‌ی ویستویه‌تی
به زیاده‌وه ئه‌نجامیداوه.
زۆرێك له توركه‌كان،
به تایبه‌ت ڕاست ره‌وه‌كان تائێستاش موسڵ وه‌ك (نیشتیمانی وونبوو) ته‌ماشا ده‌كه‌ن
و ده‌ڵێن: له كاتی روخانی ده‌وڵه‌تی عوسمانی‌دا له ده‌ستمان چووه.
زۆرێك له حكومه‌ته یه‌ك
له دوای یه‌كه‌كانی توركیا بۆ ماوه‌ی چه‌ندین ساڵ ئه‌م پرسه‌یان وروژاندووه بۆ
مه‌رامی سیاسی خۆیان، ئێستاش له سایه‌ی پارتی داد و گهشەپێدان (ئاكه‌په)، توركیا
ته‌نها گومانی لای وڵاتانی عه‌ره‌بی دروست كردووه له‌سه‌ر ئه‌و رێكه‌وتننامانه‌ی
كه بوون به‌هۆی لێكهه‌ڵوه‌شانه‌وه‌ی ده‌وڵه‌تی عوسمانی و دیاریكردنی سنوری توركیای
ئێستا.
ئاكه‌په نیازی وایه
له چوارچێوه‌ی كارگێڕی ده‌وڵه‌تی عوسمانیه‌وه سه‌یری موسڵ بكات، واته ویلایه‌تی
موسڵ كه ناوچه‌كانی موسڵ و کەرکوک و سلێمانی ده‌گرێته‌وه.
له لایه‌كی تریشه‌وه
باكوری عێراق كه ناوچه‌كانی سلێمانی و هه‌ولێر و دهۆك كه هه‌رێمی كوردستانیان پێكهێناوه،
هه‌موو سه‌ر به ویلایه‌تی موسوڵی عوسمانی بوون.
بڕواش وایه كه توركیا
هانی توركمانه‌كانی كه‌ركوك و تهلهعفهریداوه كه هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ كورددا
بكه‌ن، ئه‌م جۆره تێڕوانینانه هه‌رگیز له ڕوی سیاسیه‌وه نه‌خراوه‌ته‌ڕو، به‌ڵكو
وه‌ك گریمانه‌یه‌ك باسی لێوه كراوه، چونكه توركیا شكستیهێناوه له‌وه‌ی ڕێگه
له سه‌رهه‌ڵدانی كوردستانێكی نیمچه سه‌ربه‌خۆ و خۆسه‌ر بگرێت و پاشانیش ویلایه‌تی
موسڵیش ده‌بێت به نیمچه سه‌ربه‌خۆ و ده‌بێت توركیا چاوه‌ڕێی ده‌رفه‌تێك بكات تا
بیانخاته سه‌ر خۆی.
عوسمانییه‌كان له ساڵی
(1918) له‌ژێر ده‌ستی به‌ریتانیادا ویلایه‌تی موسڵیان دۆڕاند، چونكه ئیمپراتۆرییهتهكهیان
توشی شكستێكی گه‌وره‌بوون له جه‌نگی جیهانی یه‌كه‌مدا.
له به‌یاننامه‌ی ساڵی
(1920)ی دوای جه‌نگی ئازادكردنی توركیا هاتووه؛ موسڵ ده‌كه‌وێته ناو چوارچێوه‌ی
سنوری نێوده‌وڵه‌تیه‌وه، هه‌ربۆیه له كۆتاییدا توركیا ده‌ستبه‌رداری داواكردنی
موسڵ بوو له په‌یماننامه‌ی ساڵی (1926)، به‌ڵام ئه‌ویش بەبێ بەرامبەرنەبوو، له‌دوای
ساڵی (1934)ـه‌وه له (10%)ی داهاتی نه‌وتی موسڵ بۆ ماوه‌ی (25) ساڵ ده‌چێته گیرفانی
توركیاوه، ساڵی (1986) ئه‌و به‌نده كۆتایی پێهات كاتێك سه‌رۆك وه‌زیرانی ئه‌وكاته‌ی
توركیا تورغوت ئۆزاڵ له ژێر فه‌رمانی سه‌دام حسێندا كۆتایی به قه‌رزه‌كان هێنا.
كاتێك ساڵی (1991) ویلایه‌ته
یه‌كگرتوه‌كانی ئه‌مریكا گورزی سه‌ربازی له عێراق وه‌شاند، ئۆزاڵ په‌رۆشی هه‌ڵمه‌تێك
بوو بۆ زیندوكردنه‌وه‌ی خه‌ونی ویلایه‌تی موسڵ، ئه‌میش هه‌مان خه‌ونی سه‌رۆك وه‌زیران
عدنان مەندەرەس هه‌بوو كاتێك ساڵی (1958) عێراق ویستی له‌سه‌ر یه‌كگرتن هه‌بوو له‌گه‌ڵ
ئوردن، مەندەرەس چه‌ند كاربه‌ده‌ستێكی هه‌واڵگری نارد بۆ موسڵ و كه‌ركوك تا بۆچونیان
تاقیبكاته‌وه‌و واشنتۆنیش رەزامەندى بدات.
پاش پرۆسه‌ی داگیركردنی
عێراق ساڵی (2003) به رابه‌رایه‌تی ئه‌مریكا، ئاكه‌په هه‌وڵه‌كانی خسته‌گه‌ڕ له
ڕێگای چه‌ند كه‌سایه‌تیه‌كی عێراقیه‌وه هه‌وڵیدا هه‌یمه‌نه‌ی توركیا له عێراق
فراوان بكات و ده‌ستی ئێرانیش له عێراق لاواز بكات و په‌یوه‌ندی بازرگانی له‌گه‌ڵ
كوردستانی عێراق پته‌و بكات و له ڕێگه‌ی ئه‌سیل نوجه‌یفی پارێزگاری پێشوی موسڵ
په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ سونه‌كان به‌هێز بكات و چه‌ندین بۆند له‌گه‌ڵ سه‌ركرده
توركمانه‌كانی عێراق بكات، به‌ڵام هه‌رزوو هاوبه‌شه‌كانی له عێراق سه‌لماندیان كه
توركیا هه‌وڵه‌كانی نه‌زۆكه و وه‌كو بڵقی سه‌ر ئاوه.
پاڵپشتی ئه‌نكه‌ره بۆ
سونه‌كانی عێراق ناوبانگی توركیای له‌ناو لایه‌نه‌كانی تری عێراق له‌كه‌دار كرد،
كاتێك دنه‌ی گروپه جیهادییه‌كانی ده‌دا بۆ لێدان له توركمان و مه‌سیحی و یه‌زیدی
و كه‌مینه‌كانی تر له ساڵی (2006)دا. كاتیك ساڵی (2014) خه‌ڵكی سیڤیل له ده‌ستی
چه‌كدارانی داعش هه‌ڵده‌هاتن، ئاكه‌په داعشی به گه‌نجانی توڕه له دژی سیاسه‌تی
مه‌زهه‌بی شیعه‌ی به‌غدا ناو ده‌برد، به‌ڵام زۆری نه‌برد كونسوڵخانه‌ی توركیا له
موسڵ كه‌وته ده‌ست چه‌كداره جیهادیه‌كان و (49) كه‌سیان لێگرتن له ناویاندا سهركونسوڵهكهیان
بۆ ماوه‌ی سێ مانگ به بارمته گرت.
هاوکات توركمانه‌كانیش
كه توركیا به هاوپه‌یمانی خۆی ده‌زانین پارچه پارچه بوون و توركمانه شیعه‌كان
په‌یوه‌ندی خۆیان له‌گه‌ڵ عه‌ره‌به شیعه‌كان پتهوكردوو پاڵیاندا به ئێرانه‌وه.
له گه‌مه‌ی رزگاركردنی
شاری موسڵدا، سوپای توركیا له كه‌مپی به‌عشیقه له نزیك موسڵ جیگیركران بۆ مه‌شقدان
له چه‌كدارانی حه‌شدی وه‌ته‌نی سه‌ر به نوجه‌یفی به ئومێدی به‌شداری كردنیان له
رزگاركردنی شاره‌كه‌دا، له هه‌مان كاتیش‌دا توركیا زۆر به توندی دژی به‌شداری
كردنی چه‌كدارانی حه‌شدی شه‌عبی بوو.
ئاژانسه‌كانی هه‌واڵی
توركیا حه‌شدی شه‌عبیان به ئیرهابییه شیعه‌كان وه‌سف ده‌كرد، ره‌جه‌ب ته‌ییب ئه‌ردۆغانیش
هه‌میشه جه‌ختی له‌سه‌ر ئه‌وه ده‌كرده‌وه كه ته‌نها عه‌ره‌بی سونه و توركمان
و كوردی سوننه له موسڵدا بمێننه‌وه كاتێك شاره‌كه ئازاد كرا، له كۆتاییدا توركیا
له‌مه‌شدا مایه‌پوچ بوو كه ده‌یویست به به‌كارهێنانی حه‌شدی وه‌ته‌نی هه‌یمه‌نه‌ی
خۆی له موسڵدا بسه‌پێنێت.
له ئێستادا توركیا له
هه‌وڵی ئه‌وه‌دایه له رێگه‌ی ئه‌و قه‌واره گشتیانه‌ی كه خه‌ریكی كاری مرۆیین
بگه‌ڕێته‌وه موسڵ، به‌ڵام هێشتا كونوسڵخانهكهی نهكردوەتەوە هه‌رچه‌نده باڵه‌خانه‌یه‌كی
به كرێ گرتوه و لێی نوسیوه (كونسوڵخانه‌ی گشتی).
به‌غدا ره‌زامه‌ندی نیشانداوه
بۆ كردنه‌وه‌ی کونسوڵخانەى تورکیا لە موسڵ، هه‌رچه‌نده ئه‌و لایه‌نانه‌ی دژی توركیان
پێداگری ده‌كه‌ن له‌سه‌ر نه‌كردنه‌وه‌ی.
فڕۆكەی هێزه‌كانی
هاوپه‌یمانان له هێرشەکانیا بۆ سه‌ر چه‌كدارانی داعش لە ساڵى (2016)دا كونسوڵخانه‌ی
پێشوی توركیایان وێران كرد.
لەئێستادا ته‌نها ناوه‌ندێكی
پێدانی ڤیزای توركیا له موسڵدا هه‌یه ئه‌ویش ئه‌نقه‌ره خۆی ره‌زامه‌ندی پێداوه.
به پێچه‌وانه‌وه ئێران
توانیویه‌تی له رێگه‌ی حه‌شدی شه‌عبی و هاوپه‌یمانه‌كانیه‌وه ده‌سه‌ڵاتی زۆری به‌سه‌ر
موسڵدا هه‌بێت كه له دوای ئازادكردنی شاره‌كه‌وه له‌وێ جێگیربون.
هێزه‌كانی حه‌شدی شه‌عبی
له‌گه‌ڵ مه‌سیحیه‌كان و گروپه سوننه‌كان هه‌ماهه‌نگن له‌گه‌ڵ یه‌كینه‌كانی
پاراستنی شه‌نگال كه گروپێكی یهزیدین و په‌كه‌كه دروستی كردوون بۆ پاراستنی شه‌نگال.
سه‌رچاوه‌یه‌كی
توركمانی له موسڵه‌وه به ئه‌لمۆنیته‌ری راگه‌یاندوە، توركمانه شیعه‌كان و یه‌زیدیه‌كان
و كه‌مینه‌كانی تری ناوچه‌كه، رۆڵی حه‌شدی شه‌عبی به‌رز ده‌نرخێنن، ئه‌مه‌ش واده‌كات
ئێران زیاتر بوون و كاریگه‌ری خۆی بسه‌پێنێت و به دوای پڕۆژه ئابورییه‌كانی خۆیدا
بڕوات له شاره‌كه.
زۆرێك له توركیا پێیانوایه
حه‌شدی شه‌عبی و هێزكانی پاراستنی شه‌نگال ده‌ست و پێی په‌كه‌كه و ئێرانن. هه‌ولێر
نیگه‌رانه له‌وه‌ی كه به‌غدا و تاران به
ئه‌نقه‌ست په‌كه‌كه‌یان له شه‌نگال جێگیركردوه بۆ ئه‌وه‌ی جارێكی تر پێشمه‌رگه
نه‌گه‌ڕێته‌وه ناوچه جێناكۆكی له‌سه‌ره‌كان.
له ڕوانگه‌ی ئێرانه‌وه،
هێڵه‌كانی پشتیوانی ناوخۆیی به‌های رێگای موسڵ - شه‌نگال بۆ سنوری عێراق و سوریا زیاد
ده‌كات. له ئێستا ده‌روازه‌ی سنوری ره‌بیعه بۆ باكوری شه‌نگال كه داعش به‌كاریده‌هێنا
بۆ په‌ڕینه‌وه بۆ سوریا؛ له‌لایه‌ن هێزه‌كانی سه‌ر به حه‌شدی شه‌عبی و هێزه عێراقییه‌كانه‌وه
كۆنترۆڵ كراوه، له‌به‌ری سوریاشه‌وه هه‌ردوو ناوچه‌كه له‌لایه‌ن هێزه‌كانی سوپای
دیموكرات به پاڵپشتی ئه‌مریكا كۆنترۆڵ كراون.
به هه‌ر حاڵ ئێستا ئێران
جموجوڵێكی ئازادانه‌ی له‌سه‌ر سنور نیه، هه‌رچۆنێك بێت كار بۆ داهاتوی ده‌كات.
ده‌روازه‌ی ئهلقهییم
له شاری ئه‌نبار خاڵی ئێرانه بۆ چونه ناو سوریا، هه‌رچه‌نده گروپه‌كانی سه‌ر
به ئێران له ناوچه‌كه‌دا جموجوڵیان هه‌یه، به‌ڵام ئاسان و له بارنیه بۆیان،
چونكه له هه‌ردولاوه كراوه‌یه به‌ڕوی سوننه‌كاندا.
ته‌رازوی هێز ئێستا له
موسڵ له به‌رژه‌وه‌ندی ئێراندایه، به‌ڵام هێشتا له نیوه‌ی ئه‌و رێگایەدایه كه
توركیا له‌سه‌ری خزا، توڕه‌یی سوننه‌كان له‌گه‌ڵ میلیشیا شیعه‌كان له موسڵ به‌رده‌امی
هه‌یه له‌سه‌ر ده‌سه‌ڵات، ناكۆكی تایفی و گه‌نده‌ڵی ڕێ له بوژانه‌وه‌و به‌ره‌و پێشچونی
شاره‌كه ده‌گرێت.
تۆ بڵێی ئه‌نقه‌ره په‌ندی
له هه‌ڵه‌كانی پێشوی وه‌رگرتبێت؟ توڕه‌یی توركمانه شیعه‌كان وه‌ك خۆی ماوه‌ته‌وه‌و
چاره‌سه‌ر نه‌بووه. له كاتێكدا هه‌ندێك له سه‌ركرده سوننه‌كان كه توركیا به
ئاسانی ده‌ستی پێیان راده‌گه‌یشت، ئێستا یان پاڵیانداوه به ئێرانه‌وه یان ئێستا
له‌به‌ره‌ی سعودیه و ئیماراتن.
ده‌ستێوه‌ردانی ناو به‌ناوی
ئه‌مریكا ده‌سه‌ڵاتی ئێرانی سنوردار كردووه‌و توركیاش ده‌سته‌وسان وه‌ستاوه، ئه‌و
چالاكیه هاوبه‌شانه‌ی ئه‌مریكا و ئێران ده‌یكه‌ن هه‌موو جارێك له‌به‌رژه‌وه‌ندی
ئه‌مریكا ناشكێته‌وه، به‌پێی ڕێكه‌وتنامه‌ی شه‌نگال كه ئه‌مریكا پشتگیری لێ ده‌كات
و هه‌ولێر و به‌غداد ئیمزایان له‌سه‌ر كردوه، هێزه‌كانی فیدڕاڵی عێراق جێگای هێزه‌كانی
حه‌شدی شه‌عبی و هێزه‌كانی پاراستنی شه‌نگال ده‌گرنه‌وه، به‌ڵام له‌وكاته‌وه هێزه‌كانی
حه‌شدی شه‌عبی بونی خۆیان له ناوچه‌كه‌دا سه‌لماندووه‌و ده‌سەڵاتی خۆیان پیشانداوه.
له‌وانه‌یه سوننه‌كانی
موسڵ مه‌یلیان به‌لای هاوكاری كردنی توركیاوه هه‌بێت، به‌ڵام توركیا پێویستی به
سیاسه‌تێكی گشتگیر هه‌یه تا به‌ربه‌ستی شیعه تێپه‌ڕێنێت، تائێستا ئه‌وه‌ی ده‌بینرێت
شكستی سیاسه‌تی توركیا پیشان ده‌دات.
سەرچاوە: ئه‌لمۆنیتۆر
نوسینى: فه‌هیم تاستكین
وەرگێڕانى: دیجیتاڵ میدیاى (KNN)
584 جار خوێندراوەتەوە