بەپێی فەرمانێکی وەزارەتی پەروەردە، پۆلی (12) ئامادەیی بە سەرجەم بەشەکانییەوە وە پەیمانگاکانی سەر بە وەزارەتی پەروەردە بە شێوازی ئێستای خۆیان بەردەوام دەبن لە خوێندن.
سەبارەت بە قۆناغی (1ی بنەڕەتی بۆ 11)ی ئامادەیی ئاماژە بەوەکراوە، ئەو قۆناغەی هەڵسەنگاندن و تاقیکردنەوەی (20) نمرەی نوسینەکیان ئەنجامداوە، تا (23/3/2021) پشو وەردەگرن و ئەو قوتابخانانەشی کە تەواویان نەکردوە، تەنها بۆ تاقیکردنەوەکان خوێندکار دەبەنەوە خوێندنگە، هەروەها ئەو ناوەندانەشی کە تاقیکردنەوەکانیان ئەنجام نەداوە، لەدوای پشوی نەورۆز دەبێت خشتەی تاقیکردنەوە دابنێن.
لە بەشێکی دیکەی بڕیارەکانی وەزارەتی پەروەردەدا هاتووە، "ئەو قوتابخانانەی هەڵسەنگاندن و تاقیکردنەوەی
(20) نمرەیان ئەنجام نەداوە و پێش جەژنی نەورۆز ئەنجام نادەن بۆیان دەبێتە پشوو،
دەتوانن خشتە تاقیکردنەوەکان بۆ دوای نەورۆز دابنێن".

5358 جار خوێندراوەتەوە