ئەنجومەنى نوێنەرانى عێراق (18) مادەى پرۆژە یاساى
دادگاى فیدراڵى پەسەند دەکات و پەسەندکردنى چەند مادەیەکیش بۆهەفتەى داهاتوو دوا دەخات.
لەمیانى دانیشتنى ئەمرۆى ئەنجومەنى
نوێنەراندا کە تەوەرێکى تایبەت بووبە بە دەنگدان لە سەر پرۆژە یاساى دادگاى
فیدراڵى، تێیدا لە کۆى (24) مادە (18) مادەى پرۆژە یاساکە پەسەندکران و دەنگدان
لەسەر شەش مادەى دیکەى پرۆژە یاساکە بۆ رۆژى دووشەممەى هەفتەى داهاتوو دواخرا.
بەپێى لێدوانى سەرچاوەیەک لە ئەنجومەنى
نوێنەرانى عێراق ئەو مادانەکە پەسەندکردنیان دواخراوە، بریتین لە مادەکانى (دوو،
سێ، هەشت، دە، دوانزە، بیستویەک).
729 جار خوێندراوەتەوە