وتەبێژی وه‌زاره‌تی به‌رگری ئه‌مه‌ریكا
"پنتاگۆن" رایگه‌یاند، له دوایین هێرشی ئه‌مه‌ریكا بۆ سه‌ر سووریا له
هه‌فته‌ی رابردوو، چه‌كدارێك كوژراوه و (2) چه‌كداری دیكه‌ش برینداربوون، كه سه‌ر
به میلیشیایه‌كن، له‌لایه‌ن ئێرانه‌وه پشتیوانی ده‌كرێن.
جۆن كێربی، وتەبێژی وه‌زاره‌تی به‌رگری وتی: "به‌رده‌وام هه‌ڵسه‌نگاندن
ده‌كه‌ین، ئه‌گه‌ر گۆڕانكاری له زانیارییه‌كان هه‌بێت، به دڵنیاییه‌وه
ئاگادارتان ده‌كه‌ینه‌وه".
پنتاگۆن
رۆژی هه‌ینی رابردوو رایگه‌یاند، كه هێزی ئاسمانی ئه‌مه‌ریكا، لێدانی ئاراسته‌ی
چه‌ند شوێنێكی خاكی سووریا كرد و فڕۆكه‌كانیان توانیویانه (9) پێگه به ته‌واوه‌تی
تێكبشكێنن، له‌گه‌ڵ چه‌ند به‌شێكی (2) شوێنی دیكه .
ئێران له‌لایه‌ن
خۆیه‌وه هێرشه ئاسمانییه‌كه‌ی ئه‌مه‌ریكای ئیدانه‌كرد و به "دوژمنكارییه‌كی
نایاسایی و پێشێلكاریی مافی مرۆڤ و یاسا نێوده‌وڵه‌تییه‌كان" هه‌ژماری كرد.
301 جار خوێندراوەتەوە