سعودیە وەرگرتنى ڤاکسینى کۆرۆناى
وەک مەرجێکى سەرەکى دیاریکرد بۆ ئەو کەسانەى دەیانەوێت حەج بکەن.
تۆفیق رەبیعە وەزیرى
تەندروستى سعودیە رایگەیاند، ئامادەکاریی پێشوەختە دەکەن بۆ وەرزى نوێی حەج
و پەیڕەوکردنى رێکارە تەندروستییەکان
بەتایبەتى لە مەککە و مەدینە و دەروازەکانى هاتنى حاجیان.
وتیشى ئەوانەى دەچنە حەج پێویستە بە ڤاکسینى کۆرۆنا بکوترێن، ئەوەش
مەرجێکى سەرەکیییە.
لە ناوەڕاستى شوباتى ئەمساڵەوە سعودیە ئامادەکارییەکانى بۆ وەرزى
حەجى ئەمساڵ دەستپێکردووە.
1105 جار خوێندراوەتەوە