لیژنەى باڵاى روبەروبونەوەى کۆرۆنا دوا بڕیارى لەبارەى بەردەوامبوونى
پرۆسەى خوێندن و قەدەغەکردنى هاتوچۆدا، لەحالەتى بەرزبونەوەى ژمارەى تشوبانى کۆرۆنا لەماوەى (10) رۆژى دیکەى بڕیارى نوێ دەدەن و رێکارەکان توند دەکەنەوە.
جوتیارعادل، وتەبێژى حکومەتى هەرێمى کوردستان لەپاش بەرێوەچونى کۆبونەوەى
لیژنەى باڵاى روبەڕوبونەوەى کۆرۆنا لە کۆنگرەیەکى رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، بڕیاردراوە
پرۆسەى خوێندن بەردەوام بێت، بەڵام بە توندکردنەوەى رێکارەکانى خۆپارێزى لە
ڤایرۆسى کۆرۆنا.
راشیگەیاند، قهدهغهی هاتوچۆ له ههرێمی كوردستان راناگهیهنرێت، بهڵام
رێكارهكان توندتر دهكرێن، لەوچوارچێوەیەشدا لە رۆژانى پێنجشەممە و هەینى وشەممە
هاتوچۆى نێوان هەرێمى کوردستان و پارێزگاکانى دیکەى عێراق رادەگیرێت.
بە وتەى وتەبێژى حکومەتى هەرێمى کوردستان، لە کۆبونەوەکەدا بڕیاردراوە
سەرجەم شوێنە گشتیەکان لە کاتژمێر(12) ى شەو تاکو کاتژمێر شەشى بەیانى دابخرێن.
لەبەشێکى دیکەى کۆنگرە رۆژنامەوانیەکەدا وتەبێژى حکومەتى هەرێم رایگەیاند، ئەم
بڕیارانە تاکو رۆژى (10) ئازار کارى پێدکرێت، دواى ئەو بەروارەش بەپێى هەڵسەنگاندنەکانى
وەزارەتى تەندروستى، بڕیارى نوێ دەدرێن ئەگەر رێژەى توشبوانى کۆرۆنا بەرزبێتەوە، رێکارەکان توندتر
دەکەین، لەو حاڵەتەشدا یەکێک لە ئەگەرەکان داخستنى خوێدنگەکانە.
سەبارەت بە وادەى گەیشتنى ڤاکسینى کۆرۆنا بۆهەرێمى کوردستان، جوتیار عادل
رایگەیاند، لەچەند کاتژمێرى داهاتودا ڤاکسینى کۆرۆنا دەگاتە هەرێمى کوردستان.
2079 جار خوێندراوەتەوە