پێش چەند رۆژێک لە هەڵبژاردنى سەرۆکایەتى یانەکە و بەتۆمەتى دزیکردن و و
سپیکردنەوەى پارە و ناوزڕاندنى ئەستێرەکانى یانەکە، پۆلیسى ئیسپانیا بارتۆمیۆى
سەرۆکى پێشو و بەشێک لە بەڕێوەبەرانى یانەى بەرشەلۆنەى دەستگیرکرد.
کەمێک پێش ئێستا، پۆلیسى ئیسپانیا، لە چوارچێوەى ئۆپەراسیۆنى (بارشە گەیت)
و بەتۆمەتى سپیکردنەوەى پارە و گەندەڵى و دزیکرن و ناوزڕاندنى ئەفسانەکانى
بەرشەلۆنە، لەماڵەکەى خۆیدا بارتۆمیۆى سەرۆکى پێشوى بەرشەلۆنەى دەستبەسەرکرد.
دواتریش پۆلیس هەڵیکوتایە سەر بارەگاى یانەکە و چەند بەرپرس و بەڕێوەبەرێکى
دیکەى بە هەمان تۆمەت دەستگیرکردن.
پڕۆسەى لێپرسینەوە لە باتۆمیۆ مانگى تشرینى یەکەمى ساڵى رابردوو دەستى
پێکرد و بەوهۆیەوە بارتۆمیۆ ناچار بە دەستلەکارکێشانەوەکرا، لە ئێستاشدا
ئیدارەیەکى کاتى یانەکە بەڕێوە دەبات و یەکشەممەى داهاتوش هەڵبژارنى سەرۆکایەتى
یانەکە بەڕێوە دەچێت و خوان لاپۆرتاش بەهێزترین پاڵێوراوە.
613 جار خوێندراوەتەوە