زانیاری لەبارەی یەكەم ئۆتۆمبیلی فڕیو لە جیهاندا

KNN : Kurdish News Network
05:34 - 23/02/2021
هەمەڕەنگ
+
-

خەونی پەیدابونی ئۆتۆمبێلی فڕیو لە ڕاستی نزیك دەبێتەوە، دوای ئەوەی كارگێڕی فڕۆكەوانی فیدراڵی لە ئەمریكا (FAA)، مۆڵەتی بەخشی بە (زەمینی ئاسمانی) كە دەتوانێت بفڕێت و لە كاتژمێرێكدا (100) میل ببڕێت.

كەشتییەكە ناونراوە (Terrafugia Transition) مۆڵەتی ئەو جۆرە فڕۆكانەی پێدراوە كە قەبارەیان بچوكە و وەرزشین، بەوەش كارتی سەوزی دەبێت بۆ فڕین و ئەنجامدانی گەشتەكانی.

مۆڵەتی لێخوڕنیش تەنها دەدرێت بە فڕۆكەوانان و مامۆستایانی بواری فڕۆكەوانی، ساڵێك پێش ئێستاش مۆڵەتی وەك ئۆتۆمبیلێكی یاسایی پێبەخشراوە، بەڵام هێشتا دەبێت پاپەندی چەند بەندێكی دیكەی سەلامەتی ڕێگاوبان بێت.

ئەو كەسەی كەشتییەكە لێدەخوڕێت، دەتوانێت لەماوەی كەمتر لە خولەكێكدا لە ئۆتۆمبێلەوە بیگۆڕێت بۆ فڕۆكە، هەروەها دەتوانێت بفڕێت و بنیشێتەوە لە فڕۆكەخانە بچوكەكان و شەقامە خێراكان.

كشتییەكە دوو كورسی هەیە و دروستكەرانی بە هیوان تا ساڵی (2022) مۆڵەتی تەواو بۆ بەرهەمهێنانی ژمارەیەكی زۆر وەربگرن، ئەو كەسەش كە دەبێتە خاوەنی، مەرجە مۆڵەتی شۆفێری و لێخوڕینی فڕۆكەی وەرزشی هەبێت.

بڕیاربوو ئەمجۆرە كەشتییە زۆر زووتر تاقیكردنەوەكانی لەسەر ئەنجام بدرێت، بەجۆرێك سەرەتا ساڵی (2015) و دواتر (2018) و پاشان (2019)ی بۆ دیاریكرا.

كیڤن كۆلبۆرن بەڕێوبەری گشتی كۆمپانیای (Terrafugia) ئاماژەی بەڕۆڵی گەورەی كارمەندەكانی كردووە بۆ ئەنجامدانی كارەكانیان لەكاتی بڵاوبونەوەی پەتای كۆرۆنا و ئەو مەترسییە زۆرەی هەبوو.

كۆمپانیاكە سەرقاڵی پەرەپێدانە بە چەند جۆرێكی دیكەی ئۆتۆمبێلی فڕیو لەوانە (TF-X) كە ئۆتۆمبیلێكی كارەباییە و شوێنی چوار كەسی هەیە، دەتوانێت بەسەر شەقام و ئاسماندا بڕوات.

كۆمپانیای (Terrafugia) ئێستا خاوەنداریەتییەكەی بۆ چین دەگەڕێتەوە و ساڵی (2017) لەلایەن كۆمپانیای جێلی كە بە دایكی كۆمپانیای ڤاڵڤۆ دادەنرێت هەڵگیراوەتەوە.

1117 جار خوێندراوەتەوە