دوای تێپەڕبونی 29 ساڵ بەسەر کۆچی دواییدا، بەیانی
ئەمڕۆ تەرمی هونەرمەند عایشەشان گەڕێنرایەوە ئامەدی باکوری کوردستان و لە مەراسیمێکدا
بەخاسپێدرا.
هەواڵ:KNNC
بەیانی ئەمرۆ بە ئامادەبونی نوێنەرانی دەمپارتی
و موراد کەرسن، کوری هونەرمەند عایشەشان، مەراسیمی گەڕاندنەوەی تەرمی عایشەشان لە
ئیزمیری تورکیاوە بۆ ئامەدی باکوری کوردستان بەڕێوچو.
لە مەراسیمەکەدا هاوسەرۆکی گەورە شارەوانی ئامەد
و ژمارەیەک لە بەرپرسانی دەمپارتی لە فڕۆکەخانەوە یاوەری تەمری ئەو هونەرمەندەیان
کرد و لە گۆڕستانی یەنیکۆی بەخاک سپێردرا.
عایشە شان، هونەرمەندی ناوداری کورد لە ساڵی
1938 لە ئامەد لە دایک بوە و لە 18 کانونی
دوەمی ساڵی 1996 لە شاری ئیزمیری تورکیا کۆچی
دواییکرد و هەر لەوێش بەخاکسپێردرا.
140 جار خوێندراوەتەوە