کونسوڵی کۆماری ئیسلامی ئێران رایگەیاند، پێدانی ڤیزا و
هاتوچۆی گەشتیاران لە سنوری دەروازەی باشماخ راگیراوە.
لە ڕاگەیەنراوێکدا
کونسوڵگەری کۆماری ئیسلامی ئێران ئەمڕۆ سێ شەممە رایگەیاند، "هاووڵاتیانی هه‌رێمی
كوردستان و ئێران ئاگادار دەکەنەوە، به بڕیاری ده‌سته‌ی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی
كۆرۆنا، هاتوچۆی گه‌شتیاران له سنوری باشماخه‌وه، بۆ ماوه‌ی دوو هه‌فته
راده‌گیرێت، به بڕیاری ده‌سته‌ی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی كۆرۆنا لە پارێزگای
كرماشانیش، هاتوچۆی هاووڵاتیان له سنوری په‌روێزخانه‌وه ڕاگیراوه".
ئاماژەی بەوەشکردووە، هەردوو سنوری باشماخ و پەروێزخان بۆ
گه‌ڕانه‌وه‌ی هاوڵاتیانی عێراقی و ئێرانی بۆ وڵاته‌كانیان كراوه ده‌بێت".
لەراگەیەنراوەکەدا
ئەوەشهاتووە، "به‌و هۆیه‌وه پێدانی ڤیزا له سەرکونسوڵگەری كۆماری ئیسلامی
ئێران لە 25ی شوباته‌وه بۆ ماوه‌ی دوو هه‌فته راده‌گیرێت، بەڵام ئاڵوگۆڕی
بازرگانی و هاتوچۆی شۆفێرانی ترانزێت له سنوره‌كانه‌وه به ره‌چاوكردنی
پرۆتۆكۆله ته‌ندروستیه‌كان به‌رده‌وام ده‌بێت".
ئەوە لەکاتێکدایە چەند رۆژێک پێش ئێستا و بەهۆی
بڵاوبونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنای گۆڕاو، کۆماری ئیسلامی بڕیاریدا بە داخستنی پێنج
دەروازەی سنوری لەگەڵ عێراق، بە روی گەشتیاراندا.
1521 جار خوێندراوەتەوە