رێبەرى باڵاى شۆرشى ئیسلامى ئێران بەرزرکردنەوەى رێژەى بەرهەمهێنانى یۆرانیۆم
لەلایەن وڵاتەکەیەوە ئاشکرا دەکات، جەختیش دەکاتەوە کە نایانەوێت چەکى ئەتۆمى
دروست بکەن.
لەمیانى کۆبونەوەیەکیدا لەگەڵ سەرۆک و
ئەندامانى ئەنجومەنى شارەزیانى ئێران عەلى خامنەئى رێبەرى باڵاى شۆرشى ئیسلامى
ئێران رایگەیاندوە، ئێران هەوڵى بەدەستهێنانى چەکى ئەتۆمى نادات، بەڵام ئەگەر بمانەوێت
چەکى ئەتۆمى بەدەست بهێنین، ئەوا هیچ کەس و لایەنێک ناتوانێت رێگریمان لێ بکات، ئەوەى
رێگریمان لێدەکات لە دروستکردنى چەکى کۆکوژ بریتیە لە پرنسیپەکانمان.
راشیگەیاند، رێژەى پیتاندنى یۆرانیۆم لە(20%)
دا جێگیر نابێت، پێدەچێت بەپێى پێویستى وڵات رێژەکە بەرزببێتەوە و بگاتە (60%).
454 جار خوێندراوەتەوە