ڤیدیۆ: بەشێوەیەکى سەرسوڕهێنەر فڕۆکەیەکى ئەمەریکى رزگارى بوو

KNN : Kurdish News Network
10:16 - 21/02/2021
جیهان
+
-

فڕۆکەیەکى هێڵى ئاسمانى یونایتدى ئەمەریکى، یەکێک لە بزوێنەرەکانى لە ئاسمان ئاگر دەگرێت و بەناچارى دەنیشێتەوە و بەشیوەیەکى سەرسوڕهێنەر رزگارى دەبێت.

میدیاکانى ئەمەریکا بڵاویانکردەوە، فڕۆکەیەک لە جۆرى ( بۆینگ-777)، سەر بە کۆمپانیاى یونایتد، دواى هەستان لە فڕۆکەخانەى شارى هۆنۆلولوى پایتەختى دورگەى هاواى یەکێک لە بزوێنەرەکانى گڕ دەگرێت و بەناچارى دەگەڕێتەوە بۆ فڕۆکەخانە و دەنیشێتەوە.

فڕۆکەکە بەشێوەیەکى سەرسوڕهێنەر رزگارى دەبێت، چونکە ئاگرى بزوێنەرەکە گەورەیە و بووەتە هۆى تەقینەوە لە باڵەکەى و پارچەکانى کەوتونەتە سەر ناوچەیەکى نیشتەجێبوون.

 

كۆمپانیای یۆنایتد له‌ به‌یاننامه‌كدا رایگه‌یاند، له‌ گه‌شتی ژماره‌ (328)، كه‌ (231) سه‌رنشین و تیمێكی (10) كه‌سی هه‌بووه‌، هه‌ر هه‌موویان له‌و رووداوه‌ سه‌لامه‌ت بوون.

4597 جار خوێندراوەتەوە