وتەبێژى کۆشکى سپى ڕایگەیاند،
ویلایەتە یەکگرتووەکانى ئەمەریکا هیچ پلانێکى نییە بۆ هەڵگرتنى سزا سەپێنراوەکانى
سەر ئێران.
جین ساکى، وتەبێژى کۆشکى سپى
ئەمەریکا لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا رایگەیاند، "پێش دەستپێکردنەوەى
دانوستانى دیپلۆماسی، هیچ پلانێک بۆ هەنگاونان لەبارەى ڕێککەوتنى ئەتۆمییەوە لەگەڵ
ئێراندا لەئارادا نییە".
ئاماژەى بۆ ئەوەش کردووە، شەوى پێنجشەممە جۆ بایدنى سەرۆکى ئەمەریکا نامەیەکى ئاڕاستەى ئەنجومەنى ئاسایشى نێودەوڵەتى کردووە و تێیدا ڕاگەیاندنى کشانەوەى دۆناڵد ترەمپى لەبارەى دەستپێکردنەوەى هەموو سزا سەپێنراوەکانى نەتەوەیەکگرتووەکانەوە بۆ سەر ئێران کشاندووەتەوە.
هاوکات، سەرۆکى ئەمریکا داواى بەرەنگاربوونەوەى هەوڵەکانى
ئێران کرد بۆ دروستکردنى ناسەقامگیریی لە ڕۆژهەڵاتى ناوەڕاست.
ئەوە لەکاتێکدایە ئيدارەى جۆ بايدنی
سەرۆكى ئەمەريكا ڕازی بوو بە بانگهێشتنامەيەكى ئەوروپى بۆ بەشداريكردن لە
كۆبونەوەيەكدا كە ئێرانيش بەشدار دەبێت بۆ گفتوگۆكردن لەسەر بەرنامە ئەتۆميەكەى
تاران، هەروەها ئەو داواكاريەى كشاندوەتەوە كە داواى گەڕاندنەوە سزا
نێودەوڵەتيەكانى كردبوو.
512 جار خوێندراوەتەوە