وەزارەتی دارایی: هەفتەی داهاتوو دەست بە دابەشکردنی موچە دەکرێت

KNN : Kurdish News Network
12:50 - 18/02/2021
ئابوری

وەزارەتی دارایی هەرێم رایگەیاند، هەفتەی داهاتوو دەست بە دابەشکردنی موچە دەکرێت، موچەی سەرجەم وەزارەتەکان تا کۆتایی ئەم مانگە دابەشدەکرێت.

 

 سەرچاوەیەک لە وەزارەتی دارایی و ئابوری حکومەتی هەرێمی کوردستان بە دیجیتاڵ میدیای (KNN) راگەیاند، رۆژی (25/2/2021)ی ئەم مانگە دەست بە دابەشکردنی موچە دەکرێت و تا کۆتایی ئەم مانگەش موچەی سەرجەم وەزارەتەکان دابەشدەکرێت.

 

دیجیتاڵ میدیای (KNN) زانیویەتی کە دابەشکردنی موچەی ئەم مانگە بە هەمان میکانیزمی مانگەکانی پێشو خەرج دەکرێت.

14390 جار خوێندراوەتەوە