رەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆک کۆمارى تورکیا لە رێوەسمێکى جەماوەریدا وتارێک
پێشکەش دەکات، کە دەقەکەى بەرلە چوارساڵ لەلایەن سەرۆک وەزیانى پێشوى تورکیاوە پێشکەشکراوە.
میدیاکانى تورکیا بڵاویانکردەوە، لەمیانى رێورەسمێکى جەماوەریدا لە ئەنکەرەى
پایتەختى تورکیا رەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆک کۆمارى تورکیا وتارێکى پێشکەشکرد کە
ناوەرۆکەکە باسى لەکاریگەرى خراپ بەکارهێنانى تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان لەسەر زمانى تورکى
دەکرد.
بەشێک لەمیدیاکانى تورکیا بڵاویانکردوەتەوە، ئەوەى بوە جێى سەرنجى میدیاکان
ئەوەبوو کە دەقى وتارەکە کۆپى وتارێکى بن عەلى
یەڵدرم سەرۆک وەزیرانى پێشووى تورکیا بووە کە لە ساڵى (2017) لە مەراسیمێکدا پێشکەشى
کردبوو.
پاش ئاشکرابوونیشى دەقى هەردوو وتارەکە لە تۆڕى کۆمەڵایەتى تویتەر لەلایەن
بەکارهێنەرانى ئەو تۆڕە کۆمەڵایەتیە لە تورکیا بڵاوکرایەوە و بوەتە بەربڵاوترین
بابەتى تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان.
2095 جار خوێندراوەتەوە