زانایانی بەریتانیا سەرقاڵی دروستکردنی ڤاکسینێکی جیهانی دژ بە کۆرۆنان

KNN : Kurdish News Network
08:02 - 14/02/2021
جیهان

ڕۆژنامەی تێلگراف ڕادەگەیەنێت: زانایانی بەریتانیا ڤاکسینێکی جیهانی دروستدەکەن کە بتوانێت ڕێگری لە جۆرە نوێیەکەی ڤایرۆسی کۆرۆنا بکات، و دەشڵێت: چاوەڕواندەکرێت ڤاکسینەکە لە ماوەی ساڵێکدا ئامادەبێت.

 

 
ڕۆژنامەکە دەڵێت: زانایان لە زانکۆی نۆتنگام کار لەسەر ئەو ڤاکسینە دەکەن، کە کڕۆکی ڤایرۆسەکە دەکاتە ئامانج لە بری پرۆتینی هاوشێوە سەرە بزمارییەکانی ڤایرۆسەکە، کە ئامانجی ڤاکسینەکەی ئێستایە.

 

ئاماژەی بەوەشکردووە، ئەو پرۆتینانەی لە کرۆکی ڤایرۆسەکەدا دۆزراونەتەوە، بە شێوەیەکی گشتی گۆڕانکاری بەسەردا نایات، ئەمەش مانای ئەوەیە ئەو ڤاکسینە دەشێت هەمو جۆرەکانی ڤایرۆسەکە بکاتە ئامانج و بەشێوەیەکی گشتی وا لێک دەدرێتەوە کاریگەری زیاتری دەبێت.

 

بە پێی ئاماری نوێی ناوەندی لێکۆڵینەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە جۆنس هۆپکنس،  ئێستا (108 ملیۆن و 500 هەزار) کەس لە جیهاندا توشی کۆڤید-19 بوون، ئەمەریکا زۆرترین ژمارەی توشبوانی هەیە، کە (27 ملیۆن و 500) هەزار حاڵەتە، پاش ئەمەریکا هیندستانە (10 ملیۆن و 900 هەزار) کەس توشی ڤایرۆسەکە بوون و سێهەم وڵاتیش بەرازیلە،(9 ملیۆن و 800 هەزار) کەس توشی کۆرۆنا بوون.

250 جار خوێندراوەتەوە