وەزیری دارایی بڕیاری
خەرجکردنی (19) ملیار و (686) ملیۆن و (472) هەزار دیناری بۆ قەرزی کرێی خوێندنی سێ
ساڵی کەسوکاری شەهیدان و ئەنفالکراوان و زیندانیانی سیاسی دەکرد.
وەزارەتی دارایی و
ئابوری رایگەیاند: پاڵپشت بە یاسای ژمارە(9)ی ساڵی (2007)ی یاسای ماف و ئیمتیازاتی
كەسوكاری شەهیدان و ئەنفالكراوان، ئەمڕۆ سێشەممە (9/2/2021) ئاوات جەناب نوری وەزیری
دارایی و ئابوری رەزامەندی داوە لەسەر خەرجكردنی بڕی (19) ملیار و (686) ملیۆن و
(472) هەزار دینار بۆ مەبەستی دانەوەی قەرزی كرێی خوێندنی كوڕ و كچی شەهید و ئەنفالكراوان
و زیندانیانی سیاسی، بە شێوەی نەقدی.
ئەو بڕیارە کرێی ساڵەكانی
(2016-2017) و (2017-2018) و (2018-2019) دەگرێتەوە و گوژمەی خەرجكراو لەسەر بودجەی
بەڕێوبەرایەتییە گشتییەكانی سەر بە وەزارەتی شەهید و ئەنفالكراوان دەبێت، بە مەرجێك
كارنەكاتە سەر موچەی فەرمانبەران.
6586 جار خوێندراوەتەوە