دواى ئەوە جارێکى تر ژمارى توشبوان بەرز بوەوە، حکومەتى عێراق چەند بریارێکى
نوێى بۆ روبەرووبونەوەى کۆرۆنا دەرکرد.
دواى کۆتایى هاتنى کۆبونەوەى ئەمرۆى ئەنجومەنى وەزیرانى عێراق، حەسەن نازم
وتەبێژى حکومەتى عێراق،ئەنجومەنى وەزیران بڕیاریداوە بەکارهێنانى ماسک و دوورکەوتنەوە
لە یەکترى لە دامودەزگاکانى حکومەتدا بکرێتە ناچارى .
راشیگەیاند، ئەنجومەنى وەزیرانى جەختى کردوەتەوە لەوەى رێگرى بکرێت لەهەموو
کۆڕ وکۆبونەوەیەک کە دەبێتە هۆى دروست بوونى قەرەباڵغى.
جەختیشیکردوە، بەهیچ جۆرێک رێگە بەدروست بوونى قەرەباڵغى نادەن.
حەسەن نازم کەهاوکات وەزیرى رۆشنبیرى حکومەتى عێراقیشە باسى لەوەکرد، لەکۆبونەوەى
ئەمڕۆى ئەنجومەنى وەزیراندا، وەزیرى تەندروستى هۆشدارى داوە لەهاتنە ئاراى بارودۆخێکى
نوێ، ئەگەر بێت و هاوڵاتیان پابەندى ڕێنماییەکانى لیژنەى باڵاى روبەڕوبونەوەى کۆرۆنا
نەبن.
لەبەشێکى دیکەى کۆنگرە رۆژنامەوانیەکەدا وتەبێژى حکومەتى عێراق رایگەیاند، لەکۆتایى
ئەم مانگەدا ڤاکسینى کۆرۆنا دەگاتە عێراق.
4910 جار خوێندراوەتەوە