هەر کاتێک سەرماى وەرزەکان
هاتن و پلەی گەرمی دابەزی بە رێژەیەکی بەرچاو وەکو خوار سفر، ئیتر لاشەی مرۆڤ ناتوانێت
بە ئاسانی خۆی گەرم بکاتەوە، بۆئەوەی مرۆڤ بتوانێت بەرگەی سەرما بگرێت وا دروست کراوە کە بە جووڵە و بە سووتاندنی ئەو خۆراکانەی کە ڕۆژانە دەیخۆین پلەی گەرمی لەشمان رێک
بخەینەوە و بەرگەی سەرما بگرین.
د. زانیار ئاغال
پزیشکی پسپۆڕی هەناوی رایدەگەیەنێت، "لەرز و تەزینی قاچ و ددانە چۆقە گەر بەردەوام بێت؛ ئەوا
مرۆڤ سڕ دەبێت و جووڵە لە دەست دەدات و پاشان یەک لە دوای یەک ئەندامەکانی لەشی پەکی
دەکەوێت و لە کۆتاییدا دەمرێت، ئەمە پێی دەڵێن رەق بوونەوە و ئەم حاڵەتە زۆر دەگمەنە
لە ووڵاتی ئێمە".
لەو نەخۆشییانەی کە خەڵکی
وا دەزانن بە سەرما تووش دەبن ئەمانەن:
1- هەڵامەت: هەڵامەت ئەوەیە
کە لووتت ئاو بکات، زۆر بپژمیت، سەروچاوت دا بگیرێت و کەمێک تا هەبێت، ڕاستە هەڵامەت
لە زستاناندا زۆرە، بەڵام پەیوەندی بە سەرماوە نییە، درمە و پەتایە و بە میکرۆبێک تووش
دەبیت.
2- ئینفلوێنزا: ئەمە وا دەکات
تووشی تایەکی بەهێزببیت و سەر ئێشە و لەش دایەزران و تەنانەت جاری وایە دەتکووژێت!
ئەمیش ڕاستە لە زستاندا هەیە، بەڵام هیچ پەیوەندی بە سەرماوە نییە.
دەشڵێت: "هەڵامەت و پەتای
وەرزی میکرۆبن و لە کەسێکەوە دەچێت بۆ کەسێکی دیکە جگە لەمانە، حاڵەتی ئاڵۆشی لە ووڵاتی
ئێمە زۆر زۆرە واتە حەساسیەت جا لووت گیران و پژمە بێت یان کۆکە و رەبوو، ئەمەش
زۆر جار هەڵە تێگەیشتن لەلای دایک و باوک دروست دەکات، بەوەی کە منداڵەکەی سەرمای
بووە".
لە کۆتایی نوسینەکەیدا
د. زانیار دەڵێت " ئەم ئافاتی هەڵە تێگەشتنە لە کۆرۆنادا بە چاوی خۆمان بینیمان،
زیاتر لە (دوو هەزار مردن) و (10) هەزار و
پەک کەوتن ڕوویدا، لەبەر ئەوەی خەڵک قەناعەتی نەدەکرد کە ئەم نەخۆشیانە درمە و پەتایە
و لە خەڵکی دیکەوە دەیگری".
1432 جار خوێندراوەتەوە