لەگەڵ نزیکبونەوەى وادەى سەردانى شاندى حکومەتى هەرێم بۆ بەغدا، سەرچاوەیەک
لە ئەنجومەنى نوێنەرانى عێراق تێروانینى لایەنە سیاسیەکى دیکە لەبارەى پشکى کورد
لە پرۆژە یاساى بودجەدا ئاشکرا دەکات.
سەرچاوەیەک لەئەنجومەنى نوێنەرانى عێراق تێڕوانینى لایەنە سیاسیەکانى دیکەى
لەبارەى پشکى هەرێمى کوردستان لە بودجەى ساڵى (2021) ئاشکرا کرد و رایگەیاند، بۆچونێکى
گشتى لەلاى پەرلەمانتارانى لایەنە سیاسیەکانى دیکە دروست بوە کەجەخت لەوە دەکاتەوە
کە لە بەرامبەر وەرگرتنى پشکى (12.67) بودجەى عێراق، هەرێمى کوردستان دۆسیەى نەوت
بەتەواوى رادەستى حکومەتى ناوەندى بکات، لەکاتێکدا حکومەتى هەرێم رەزامەندى دەربڕیوە
بۆ جێبەجێ کردنى پێشنیارەکەى حکومەتى عێراق کە بریتیە لە رادەستکردنى (250) هەزار بەرمیل
نەوتى رۆژانە.
بەپێى وتەى ئەو سەرچاوەیە، دواى ئامادەکرنى رەشنوسى کۆتایى پرۆژە یاساى بودجەى
ساڵى (2021)، نوێنەرانى کورد لە ئەنجومەنى نوێنەرانى عێراق جارێکى تر گفتوگۆکانیان لەگەڵ
فراکسیۆنەکانى دیکە لەبارەى جێگیرکردنى پشکى هەرێمى کوردستان دەستپێدەکەنەوە.
ئەوە لەکاتێکدایە بڕیارە سبەینێ یەکشەممە شاندێکى حکومەتى هەرێمى کوردستان
بۆهەمان مەبەست سەردانى بەغدا بکات.
1348 جار خوێندراوەتەوە