بەفەرمى رۆژى
دووشەممە، پڕۆژە یاساى لێپێچینەوە لە دۆناڵد ترەمپ رەوانەى ئەنجومەنى پیران دەکرێت
و ئەگەر پەسەند بکرێت، ترەمپ جارێکى ناتوانێت بێتەوە بۆ کۆشکى سپى.
نانسی پیلۆسی، سەرۆكی
ئەنجومەنی نوێنەرانی ئەمەریكا رایگەیاند: رۆژی دووشەممە پڕۆژە یاساى پەیوەست بە لێپێچینەوە لە ترەمپ لەسەر هاندان بۆ
یاخیبوون رادەستی ئەنجومەنی پیران دەکات.
هەر ئەمڕۆش، میچ ماکونێڵ
رێبەرى کۆمارییەکان لە ئەنجومەنى پیرانى ئەمەریکا، لە بەیاننامەیەکدا داوا لە رێبەرى
دیموکراتەکانى ئەمەریکا دەکات، ماوەى دوو هەفتە مۆڵەت بدرێتە دۆناڵد ترەمپ بۆئەوەى
خۆى بۆ لێپرسینەوە لەبەردەم ئەنجومەنى پیرانى وڵاتەکەیدا ئامادە بکات.
مادەی لێپێچینەوە لە
ترەمپ یەك تۆمەت لەخۆدەگرێت "هاندان بۆ توندوتیژی"، ئەوەش دواى هەڵكوتانە
سەر باڵەخانەی كۆنگرێس لە (6ى كانونی دووەم) لەکاتى دانیشتنی ئەنجومەنی نوێنەران بۆ
پەسەندكردنی ئەنجامەكانی هەڵبژاردنی سەرۆكایەتی.
ئەگەر بێت و ئەنجومەنى
پیران لێپێچینەوە لە ترەمپ پەسەند بکات، ئەوا جاریکى ترەمپ مافى خۆ کاندیدکردنەوە
بۆ سەرۆکایەتى ئەمەریکا لەدەستدەدات و ناتوانێت پێ بنیتەوە کۆشکى سپى.
561 جار خوێندراوەتەوە