فیدراسیۆنى پەنابەران؛ بەلەمێکى کۆچبەران ژێر ئاو کەوت و (43) کەسیان خنکان

KNN : Kurdish News Network
04:43 - 22/01/2021
جیهان
+
-

فیدراسیۆنى سەراسەرى پەنابەرانى عێراقى رایگەیاند: رۆژى (19)ى ئەم مانگە کۆمەڵێک پەنابەر کە سەرجەمیان پەنابەرى رۆژئاواى ئەفریقابوون بەلەمەکەیان ژێر ئاو دەکەوێت و تەنها (10) کەسیان رزگار دەکرێن گیانلەدەستدەدەن.

هیوا خدر لە ناوەندى هەواڵگرى فیدراسیۆنەى سەراسەرى پەنابەرانى عێراقى رایگەیاند: رۆژى (19)ى ئەم مانگە، کۆمەڵێك پەنابەر کە سەرجەمیان پەنابەرانی رۆژئاوای ئەفریقابوون بە مەبەستی گەیشتنیان بە ئەوروپا لە شاری زاویە بەدووری (50)کم لەشاری تەرابلوسی لیبیاوە بەڕێدەکەون، بەڵام دوای چەند کاتژمێرێکی کەم بزوێنەری کارپێکەری بەلەمەکەیان لەکاردەکەوێت و بەلەمەکە بەتەواوەتی ژێر ئاو دەکەوێت"

وتیشى: " لە ئاکامی ئەو رووداوەدا ( 43 ) چل و سێ پەنابەر ژیانیان لەدەست دەدەن.

هیوا خدر باسى لەوەشکرد، هێزەکانی پۆلیسی ئێشکگری دەریایی لیبیا توانیویانە تەنها ( 10 ) پەنابەر رزگار بکەن.

ژیار ئاوکەوتنى ئەو بەلەمە گەورەترین ژانلەدەستدانى پەنابەرانە لە ساڵى نوێ کە تێیدا (43) پەنابەر خنکاون.

886 جار خوێندراوەتەوە