پەرلەمانتارێک هۆکارەکانى دواخستنى هەڵبژادنى پێشوەخت ئاشکرا دەکات

KNN : Kurdish News Network
10:02 - 17/01/2021
عێراق
+
-

ئەندامێکى ئەنجومەنى نوێنەرانى عێراق هۆکارەکانى دواخستنى هەڵبژاردنى پێشوەختى ئەنجومەنى نوێنەرانى عێراق ئاشکرا دەکاتو دەڵێت زۆربەى هۆکارەکان تەکنیکین.

 
محەمەد خالیدى، سەرۆکى فراکسیۆنى بەیارق ئەلخەیر، لە لێداوێکى رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، ئاماژەکان بۆ ئەوە دەچن کە بەرەزامەندى لایەنە سیاسیەکان  هەڵبژاردن دوابخرێت، سەرەڕاى ئەوە کە کۆمسیۆنى باڵاى هەڵبژاردنەکان ئامادەیى بۆئەنجامدانى پرۆسەکە لە وادەى خۆیدا دەربڕیوە.

راشیگەیاند، (90%) هۆکارەکانى دواخستنى هەڵبژاردن هۆکارى تەکنینکین و پەیوەندى بە تەواونەبونى ئامادەکارییەکانى کۆمسیۆنى هەڵبژاردنەوە هەیە، (10%) یەکەى دیکەش هۆکارى سیاسین.

بە وتەى ئەو ئەندامەى ئەنجومەنى نوێنەرانى عێراق، نوێ نەکردنەوەى تۆمارى دەنگدەران و تۆمارى بایۆمەترى دیارترین ئەو هۆکارە تەنکیکیانەن کە رەنگە ببێتە هۆى دواخستنى هەڵبژاردن.

ئەوە لە کاتێکدایە چەند رۆژێکە پرسى دواخستنى هەڵبژاردنى پێشوەختى ئەنجومەنى نوێنەران عێراق وروژێنراوە و پێدەچێت رۆژى دووشەممە ئەو بابەتە یەکلایى بکرێتەوە.

571 جار خوێندراوەتەوە