لیژنەى پلاندانانى ئەنجومەنى نوێنەرانى عێراق ئاشکرا دەکات کە پرۆژە یاسى
بودجەى ساڵى (2021) پێچەوانەى پرۆژە چاکسازیەکەى سەرۆک وەزیران و یاساى کارگێڕى داراییە.
حازم خالیدى سەرۆکى لیژنەى پلاندادنان لە ئەنجومەنى نوێنەرانى عیراق
رایگەیاند، پرۆژە یاساى بودجەى ساڵى (2021) پێچەوانەى پرۆژەى چاکسازى وەرەقەى سپى و
هەروەها پێچەوانەى یاساى کارگێرى داراییە.
رونیشکردەوە، بەپێى یاساى کارگێرى دارایى پێویستە رێژەى کورتهێنان لە (3%)
زیاتر نەبێت، بەڵام لە پرۆژە یاساى بودجەدا کورتهێنان گەیشتوەتە (60%).
سەرۆکى لیژنەى پلاندانان لە ئەنجومەنى نوێنەران عێراق راشیگەیاندوە، پرۆژە
یاساى بودجە پرۆژە یاسایەکى ناواقیعیە و کۆمەڵێک پێشێلکارى یاسایى تێدایە کە پێویستە بە زووترین کات چارسەربکرێن.
272 جار خوێندراوەتەوە