بەهۆی
تەقینەوەی مینێکی چێنراو لە گوندێکی قەزای کەلار دوو کەس برینداربوو، برینی
یەکێکیان سەختە.
بەپێی
زانیارییەکانی دیجیتاڵ میدیای (KNN)، کاتژمێر (05:30)خولەکی ئێوارەی ئەمڕۆ لە گوندێکی
ناحیەی سەر قەڵا، مینێکی چێنراو بە دوو کەسدا تەقیوەتەوە.
کەسوکاری یەکێک لە بریندارەکان رایگەیاند، ئەو
دو کەسەی برینداربوون شوانن ئیوارەی ئەمڕۆ بە ماتۆڕسکیل سەردانی ئاژەڵەکانیان
کردووە و لەو کاتەدا مینێکی چێنراویان پێدا تەقیوەتەوە.
لە ئێستادا بریندارەکان رەوانەی نەخۆشخانەی
فریاکەوتنی کەلار کراون و تیمەکانی پۆلیس لەو ناوچەیەن بۆ لێکۆڵینەوە لە چۆنییەتی
روداوەکە.
480 جار خوێندراوەتەوە