ئێران داواکاریەک ئاراستەى پۆلیسى نێودەوڵەتى
دەکات بۆ دەستگیرکردنى چوار تۆمەتبارى دۆسیەى کوشتنى قاسم سولەیمانى و موحسین فەخرى
زادە.
مەهدى حاجیان وتەبیژى پۆلیسى ئێران
بەئاژانسى هەواڵى فەرمى ئێران ( ئێرنا) ى
راگەیاندوە، داواکاریەکى فەرمیان ئاراستەى پۆلیسى نێودەوڵەتى کردوە بۆ ئەوەى فەرمانى دەستگیرکردن بۆ چوار تۆمەتبارى دۆسیەى
کوژرانى قاسم سولەیمانى و موحسین فەخرى زادە دەربکات، بێ ئەوەى ناسنامەى
تۆمەتبارەکان ئاشکرا بکات.
ئەو داواکاریەى ئێران دواى ئەوە دێت کەزیاتر
لەساڵێک بەسەر کوژرانى قاسم سولەیمانى و نزیکەى دوومانگ بەسەر کوژرانى زاناى
ئەتۆمى ئێران، موحسین فەخرى زادە تێپەریوە.
593 جار خوێندراوەتەوە