کچێکى رەفسنجانى نهێنیەک لەبارەى قاسم سولەیمانى ئاشکرا دەکات

KNN : Kurdish News Network
03:16 - 10/01/2021
جیهان
+
-

کچێکى عەلى ئەکبەر هاشمى رەفسنجانى سەرۆکى کۆچکردووى ئێران نهێنیەکى نێوان باوکى و قاسم سولیەمانی لەبارەى بەشدارى ئێران لەشەڕى ناوخۆى سوریا ئاشکرا دەکات

فائیزە رەفسنجانى، کچى عەلى ئەکبەر هاشمى رەفسنجانى سەرۆکى پێشوترى کۆچکردوى ئێران، لە چاوپێکەوتنێکیدا لەگەڵ ماڵپەرى ئینساف نیوزى ئێرانى رایگەیاندوە، کە باوکى دژى بەشدارى کردنى ئێران بوە لە شەڕى سوریادا

بە وتەى کچەکەى رەفسنجانى، قاسم سولەیمانى پێش ئەوەى بچێتە سوریا بە مەبەستى بەشدارى کردن لە شەڕى ناوخۆى ئەو وڵاتە راوێژى بە عەلى ئەکبەر هاشمى رەفسنجانى کردوە کە ئەوکات سەرۆکى کۆمەڵەى دیاریکردنى بەرژەوەندیەکانى رژێم بووە، رەفسنجانیش ئاگادارى کردوەتەوە کە نەچێتە سوریا.

فائیزە رەفسنجانى کە چالاکوانى سیاسیى و لەهەمانکاتدا رۆژنامەنوسیشە، لەبەشێکى دیکەى ئەوچاوپێکەتنەدا رایگەیاندوە، لەیادى قاسم سولەیمانیدا کەس باسى کارەکانى ئەو ناکات، بەڵام باوکم زیرەک دووربین بوو ئامۆژگارى کرد کە نەچێتە سوریا، هەر ئەویش راستى کرد

4679 جار خوێندراوەتەوە