چین؛ بۆ جارى یەکەم ڤاکسینێکى کۆرۆنا پەسەند دەکات

KNN : Kurdish News Network
10:24 - 31/12/2020
تەندروستی

حکومەتى چین ڤاکسینى کۆمپانیاى (سینۆفارم)ى دژ بە ڤایرۆسى کۆرۆنا بۆ بەکارهێنانى لەناوخۆى چین پەسەندکرد.

بەڕێوەبەرایەتى بەرهەمە پزیشکییە نەتەوایەتییەکانى چین، پەسەندکردنى یەکەمین ڤاکسینى دژ بە کۆرۆناى لەو وڵاتە راگەیاند، ئەویش ڤاکسینى (سینۆفارم)ە، کە رێگە دەدات لە ناوخۆى ئەو وەڵاتە بەکارى بهێنێت.

ئەوە لە کاتێکدایە، دوێنێش کۆمپانیاى (سینۆفارم) رایگەیاند: ڤاکسینەکەیان بەڕێژەى (79.34%) بەرگرى لەش دژ بە کۆرۆنا بەهێز دەکات.

ئاشکراشیکرد، لە رۆژانى داهاتوو وردەکارى لەبارەى ئەنجامەکانى قۆناغى سێیەمى تاقیکردنەوەکان لەسەر ڤاکسینەکە بڵاودەکرێتەوە.

چاوەڕوانیش دەکرێت لە دواى پەسەندکردنەکە، ڤاکسین پێدانى گشتى لە چین دەست پێبکات و رەنگە چەند وڵاتێکیش کڕیارى ئەو ڤاکسینەبن و لە ئێستاشدا پاکستان و ئیمارات ڤاکسینەکەیان کڕیوە.

182 جار خوێندراوەتەوە