پۆلیسى سلێمانى
رایدەگەیەنێت؛تۆمەتبارى کوشتنى عەقیدەکەى سلێمانى کوڕەکەیەتى و دانیناوە بە
تاوانەکەیدا.
بەشى راگەیاندن و
پەیوەندییەکانى پۆلیسى سلێمانى رایگەیاند: دواى ئەوەی شەوی رابردو لەشاری سلێمانى
ئەفسەرێکى خانەشین بەپلەی عەقید کوژرا، ئەمڕۆ (30/12/2020)، لەلایەن ھێزەکانی پۆلیسی
پارێزگای سلێمانییەوە بکوژەکەی دەستگیركراو دانی بەتاوانەكەیدا نا.
ئاشکرایکردوە، تۆمەتباری
روداوەكە كوڕی كوژراوەكەیە و ناوی (ك،ك،ئ)و لەدایکبوی (1991)ە. لەلێکۆڵینەوەسەرەتاییەکاندا
تۆمەتبار دانی بەوەدا ناوە کە بەھۆی بونی کێشەی خێزانییەوە تاوانەکەی ئەنجامداوە.
پۆلیسى سلێمانى ئاماژەى
بەوەشکردوە، لەکاتی دەستگیرکردنیدا دەستگیرا بەسەر ئۆتۆمبێل و چەکی تۆمەتبارەکەدا.
لەئێستادا تۆمەتبارەکە
بەبڕیاری دادوەری لێکۆڵینەوە راگیراوەو لێکۆڵینەوەکان بەردەوامە.
14003 جار خوێندراوەتەوە