بەرپرسێکى سعودیە لەبارەى ئەنجامدانى کۆبونەوە لەگەڵ بەرپرسانى ئیسرائیل روونکردنەوە دەدات

KNN : Kurdish News Network
04:57 - 23/11/2020
جیهان
+
-

وەزیرى دەرەوەى سعودیە کۆبونەوەى نێوان سەرۆک وەزیرانى ئیسرائیل و شازادەى جێنشینى وڵاتەکەى رەتدەکاتەوە.

 

فەیسەڵ بن فەرحان، وەزیرى دەرەوەى سعودیە سەبارەت بەئەنجامدانى کۆبونەوەیەک لەنێوان بەنیامین نەتانیاهۆ سەرۆک وەزیرانى ئیسرائیل و محەمەد بن سەلمان، لە توتێکدا رایگەیاندوە، کۆبونەوەى لەوشێوەیە ئەنجام نەدراوە.

ئاشکراشى کردوە، ئەو کۆبونەوەیەى کە باس دەکرێت تەنها بەرپرسانى ئەمەریکا وسعودیە تێیدا ئامادەبوون.

 

ئەوە لەکاتێکدایە، پێشتر میدیاکانى ئیسرائیل بڵاویانکردەوە، رۆژى یەکشەممە بەنیامین نەتانیاهۆ سەرۆک وەزیرانى ئیسرائیل لەگەڵ مایک پۆمپیۆ وەزیرى دەرەوەى ئەمەریکا و محەمەد بن سەلمان شازادەى جێنشینى سعودیە کۆبوەتەوە.  

731 جار خوێندراوەتەوە