دوو بەرپرسى پێشوى پارێزگاى کەرکوک سزاى زیندانکردنیان بۆ دەرچوو

KNN : Kurdish News Network
02:37 - 22/11/2020
کوردستان
+
-

دەستەى دەستپاکى عێراق سزادانى دووبەرپرسى پێشوى پارێزگاى کەرکوکى لەسەر تێوەگلان لە گەندەڵى و بەهەدەردانى سامانى گشتى راگەیاند.

بەپێى راگەیەنراوێکى دەستەى دەستپاکى عێراق، بەتاوانى زیان گەیاندن بە سامانى گشتى و ئەنجامدانى گەندەڵى و بەپێى مادەى (340) لەیاساى سزادانى عێراقى، دادگاى تاوانەکانى کەرکوک سزاى دووساڵ زیندانیکردنى بەسەر بەرێوەبەرى پێشوى پەروەردەى کەرکودا سەپاند.

بەپێى راگەیەنراوەکە، ئەو سزایە بەسەر فەرمانبەرێکى بەشى گرێبەستەکانى بەرێوەبەرایەتى پەروەردەى کەرکودا سەپێنراوە.

دەستەى دەستپاکى عێراق راشیگەیاندوە، دادگاى تاوانەکانى کەرکوک سزایەکى هاوشێوەى بەسەر سەرۆکى پێشوى زانکۆى کەرکوک و فەرمانبەرێکى بەشى یاسایى هەمان زانکۆدا سەپاندوە، لەسەر دۆسیەى بەهەدەردانى سامانى گشتى و ئەنجامدانى گەندەڵى لەگرێبەستى بەکرێدان و فرۆشتنى موڵکەکانى زانکۆى کەرکوک.

969 جار خوێندراوەتەوە