کۆمپانیاى مۆدێرنا نرخى ڤاکسینەکەى ئاشکرا دەکات

KNN : Kurdish News Network
01:47 - 22/11/2020
جیهان
+
-

بەڕێوەبەرى جێبەجێکارى کۆمپانیاى مۆدێرنا نرخى پێشبینکراوى ئەو ڤاکسینە ئاشکرا دەکات کەکۆمپانیاکەیان بەرهەمى دەهێنێت.

ستیڤان پانسل، بەرێوەبەرى جێبەجێکارى کۆمپانیاى مۆدێرنا رایگەیاند، نرخى فرۆشتنى ڤاکسینەکەیان بە حکومەتى وڵاتان لەنێوان (25 – 37) دۆلاردا دەبێت بۆهەر ڤاکسینێک، ئەوەش پشت دەبەستێنت بە ئەو بڕەى لەلایەن وڵاتانەوە داوا دەکرێت.

سەبارەت بە تێچوى ڤاکسینەکەش، بەرێوەبەرەکەى کۆمپانیاى مۆدێرنا رایگەیاندوە، تێچوى ئەو ڤاکسینەى کە کۆمپانیاکەیان بەرهەمى دەهێنێ هەمان تێچووى ڤاکسینى ئەنفلوەنزایە کە لە (10) دۆلارەوە دەستپێدەکات. 


ئەوە لەکاتێکدایە هەفتەى رابردوکۆمپانیاى مۆدێرنا سەرکەوتنى لە بەرهەمهێنانى ڤاکسینى کۆرۆنا ئاشکرا کرد و رایگەیاند، رێژەى کاریگەرى ئەو ڤاکسینەى کە بەرهەمى دەهێنن زیاترە لە (94%).

2757 جار خوێندراوەتەوە