عەلى
حەمەساڵح، ئەندامى پەرلەمانى کوردستان لەبارەى لەناوچوونى کەرتى کشتوکاڵ و
ئاژەڵدارى ناوخۆ هۆشدارى دەدات، هاوکات ووردەکار هێنانى ئاژەڵ بەقاچاخ بۆهەرێم ئاشکرا دەکات.
عەلى حەمە ساڵح، لەبارەى هێنانى ئاژەڵ بەشێوەى قاچاخ لە تورکیا
و سوریاوە بۆهەرێمى کوردستان رایگەیاندوە، بەدەر لەو رێگە پێدانانەى کە وەزارەتى
کشتوکاڵ بۆهێنانى ئاژەڵ دەیکات، مانگا و مەڕ و بزن لە سوریاوە لەخاڵى سنورى
وەلیدەوە دەهێنرێتە سحێلا، ئاژەڵى تورکیش لەناوچەى خوێرێزکاى سەر بە شێروان مەزن
لەناوچەى مێرگەسورەوە دەهێنرێتە هەرێم، بۆ هەرئاژەڵێکى گەورە (100) هەزار دینار و بۆئاژەڵى
بچوکیش (35) هەزاردینار وەردەگیرێت.
ئەو ئەندامەى پەرلەمانى کوردستان هۆشداریداوە
لەبەردەوامبونى ئەو قاچاخچێتیە و رایگەیاندوە، ئەگەرهێنانى ئاژەڵ بەم شێوەیە بەردەوام
بێت، ئەوا کەرتى کشتوکاڵ و ئاژەڵدارى بەرەو لەناوچون دەچێت.
439 جار خوێندراوەتەوە