بانکی خوێن لە سلێمانی داوا لە هاوڵاتیان دەکات بەهانایانەوە بچن و خوێن ببەخشن

KNN : Kurdish News Network
11:24 - 21/11/2020
کوردستان
+
-

بانکی خوێن لە سلێمانی، داوای هاوکاری لە هاوڵاتیان دەکات و دەڵێت، ژمارەی ئەو کەسانەی خوێن دەبەخشن لە ئێستادا زۆر کەمیکردوە.

 

 
بەهزاد عومەر بەڕێوەبەری کارگێڕی بانکی خوێن بە دیجیتاڵ میدیای (KNN) رایگەیاند، خوێن بۆ (48) نەخۆشخانەی ئەهلی و حکومیی دابیندەکەن، بەڵام بەهۆی ڤایرۆسی کۆرۆناوە لە ئێستدا ژمارەیەکی زۆر کەم لە هاوڵاتیان سەردانیان دەکەن و خوێن دەبەخشن.

 

ئاماژەی بەوەشکرد، لەماوەی رابردو رۆژانە زیاتر لە (120) بوتڵ خوێنیان لە هاوڵاتیان وەردەگرت، بەسەر نەخۆشخانەکاندا دابەشدەکرا، بەڵام ئێستا ئەو ژمارەیە بۆ نیوە کەمتر دابەزیوە لە رۆژێکدا (60 بۆ 70) کەس خوێن دەبەخشن.

 

وتیشی، بەهۆی ئەوەی بانکەکە سەرچاوەی سەرەکیی دابینکردنی خوێنە بۆ نەخۆشانی تالاسیمیا و نەخۆشخانەی هیوا، زیاتر پێویستیان بە خوێنی جۆرەکانی (+A و +O).

1022 جار خوێندراوەتەوە