هەزاران پۆلیسى عێراقى لە قەزاى شەنگال بڵاوەیان پێکرا

KNN : Kurdish News Network
05:45 - 20/11/2020
کوردستان
+
-

یەکێک لەخاڵەکانى رێککەوتنى نێوان حکومەتى ناوەندى و حکومەتى هەرێم بۆئاسایى کردنەوەى دۆخى قەزاى شەنگال چوە بوارى جێبەجێ کردنەوە و شەش هەزار پۆلیسى عێراقى لە چەند ناوچەیەکى ئەوقەزایە جێگیرکران.  

بەپێى هەواڵى میدیاکانى عێراق، بەرەبەیانى ئەمرۆ سێ لیواى سەر بە پۆلیسى فیدراڵى عێراق  کە ژمارەیان شەش هەزار پۆلیس بووە، گەیشتونەتە سنورى قەزاى شەنگال و لەچەند ناوچەیەکى سەر بەو قەزایە بڵاوەیان پێکراوە.

میدیاکانى عێراق لەزارى سەرچاوەیەکى ئەمنى حکومەتى عێراقەوە بڵاویانکردەوە، رەوانەکردنى پۆلیسى فیدراڵى بۆقەزاى شەنگال بەشێکە لە رێککەوتنى نێوان حکومەتى ناوەندى و حکومەتى هەرێم بۆ ئاسایى کردنەوەى دۆخى ئەو قەزایە.

بەپێى زانیاریەکان بەشێک لەوهێزەى پۆلیسى فیدراڵى لەسەنتەرى قەزاى شەنگال جێگربوون، بەشێکیشیان لە ناحیەکانى خانەسۆر و سنونێ و ناوچەى حەیالى جێگربوون.

بەپێى رێککەوتنى نێوان حکومەت ناوەندى و حکومەتى هەرێم بۆ ئاسایى کردنەوەى دۆخى قەزاى شەنگال، دۆسیەى ئەمنى ئەوقەزایە لەژێر دەسەڵاتى حکومەتى ناوەندیدا دەبێت.





595 جار خوێندراوەتەوە