کەرکوک؛ (16) چەکدارى داعش کوژران

KNN : Kurdish News Network
04:31 - 20/11/2020
کوردستان
+
-

لەئۆپەراسۆنێکى هێزەکانى دژەتیرۆرى عێراقدا لە باشورى خۆرئاواى کەرکوک (16) چەکدارى گروپى تیرۆرستى داعش کوژران.

یەحیا رەسو ل وتەبێژ بەناوى فەرماندەى هێزە چەکدارەکانى عێراق رایگەیاند، شەوى رابردو هێزەکانى دژەتیرۆرى عێراق ئۆپەراسیۆنێکى فراوانیان لە ناوچەى وادى زغێتون لە باشورى خۆرئاواى کەرکوک ئەنجامداوە، لە ئەنجامى ئەو ئۆپەراسیۆنەشدا (16) چەکدارى گروپى تیرۆرستى داعش کوژران.

وتەبێژەکەى فەرماندەى هێزە چەکدارەکانى عێراق راشیگەیاندوە، بەشێک لەو چەکدارانەى داعش لەکاتى روبەروبونەیان لەگەڵ هێزەکانى دژەتیرۆرى عێراق کوژراون، بەشێکیشیان لەکاتى هەڵاتندا بە فرۆکە کراونەتە ئامانج وکوژراون.

429 جار خوێندراوەتەوە