وەزارەتى تەندروستى هەرێم بڵاوبونەوەى ڤایرۆسى سارس
رەتدەکاتەوە، بەرێوەبەرى تەندروستى سلێمانیش لەوبارەیەوە رونکردنەوە دەدات.
دکتۆر ئاسۆ حەوێزى وتەبێژى وەزارەتى تەندروستى حکومەتى هەرێم لە رونکردنەوەیەکدا رایگەیاندوە، لە
چەند دەزگایەکی ڕاگەیاندن هەواڵێک بڵاوکراوەتەوە گوایە جۆرێکی ڤایرۆسی سارس لە نەخۆشخانەی ئاسا لە شاری سلێمانی دەستنیشانکراوە.
وتەبێژەکەى وەزارەتى تەندروستى راشیگەیاندوە تائێستا هیچ
سەرچاوەیەک و بەڵگەیەکی پەسندکراونیە بۆ بوونی ئەم ڤایرۆسە، چونکە پڕۆسەی پشکنینی
تاقیگە بۆ چەندین جۆری ڤایرۆس ئەنجام دەدرێت و چەندین جۆری ڤایرۆسی سارس هەیە کە لەگەڵ
جۆرەکانی ڤایرۆسی کۆرۆنا و ڤایرۆسەکانی ئەنفلەوەنزا لەهەمان خێزان ئەژمار دەکرێت.
دکتۆر ئاسۆ حەوێزى دڵنیایى دەداتە هاوڵاتیان و دەڵێت، پێویست
بە شڵەژان ناکات وتیمی پسپۆڕی وەزارەت لەگەڵ تیمەکانی تەندروستی، بەدواداچوونی زیاتر
بۆ لێکۆڵینەوە لەم گومانە دەکات.
لاى خۆشیەوە دکتۆر سەباح هەورامى بەرێوەبەرى تەندروستى سلێمانى رایگەیاند، هيچ بەڵگەيەکی
زانستی لەبەردەست نیە، بۆ بونی حاڵەتی تووشبوی ڤایرۆسی سارس لە شاری سلێمانی، وە بەدواداچوونی
ورد دەکەین بۆ بابەتەکە.
669 جار خوێندراوەتەوە