وردەکارى کشانەوەى هێزەکانى ئەمەریکا لە عێراق و ئەفغانستان

KNN : Kurdish News Network
10:52 - 18/11/2020
جیهان
+
-

وەزارەتى بەرگرى ئەمەریکا وردەکارى کشانەوەى هێزەکانى لەعێراق وئەفغانستان ئاشکرا دەکات.

 

بەپێى بەیاننامەیەکى وەزارەتى بەرگرى ئەمەریکا بەرلەهاتنى (15-1-2021) ژمارەى سەربازەکانیان لە عێراق وئەفغانستان کەمدەکەنەوە.

 

بەپێى بەیاننامەکەى وەزارەتى بەرگرى ئەمەریکا، ژمارەى سەربازەکانیان لەئەفغانستان لە(4500)ەوە بۆ (2500) سەرباز کەمدەکەنەوە، لەعێراقیش ژمارەى سەربازەکانیان بۆ (2500) سەرباز کەمدەکەنەوە لە کاتێکدا تاکو ئێستا (3000) سەربازى ئەمەریکى لە عێراقدا جێگیرکراون.

 

لەو بارەیەوە کریستۆڤەرمیللەر هەڵسورێنەرى کاروبارەکانى وەزارەتى بەرگرى ئەمەریکا، رایگەیاند، ئەو بڕیارە بەرەزامەندى سەرجەم بەرپرسانى سەربازى لە فەرماندەیى ناوەندیى ئەمەریکا دراوە.

 

ئاماژەى بۆئەوەشکرد، کشانەوەى بەشێک لەهێزەکانمان لەعێراق وئەفغانستان بەجێهێنانى یەکێک لەبەڵێنەکانى دۆناڵد ترەمپە لەبارەى گەڕاندنەوەى هێزەکانى ئەمەریکا بۆنیشتیمان

531 جار خوێندراوەتەوە