لیژنه‌ى ئاسایشى و به‌رگرى ئەنجومەنی نوێنەرانی
عێراق رایگەیاند، لە چەند هەفتەی داهاتوو لیژنه‌یه‌كى هاوبه‌ش بۆ سەردانیکردنی دەروازە
سنورییەکان پێکدەهێنرێت.
بەدر زیادی ئەندامی لیژنەکە بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی
راگەیاندووە، تا ئێستا جگه له لیژنه‌ى ئاسایشى وبه‌رگرى سه‌ردانى ده‌روازه‌كانى
كردووه ورده‌كارى پێشكه‌شكردووه له‌باره‌ى گه‌نده‌ڵى ده‌روازه‌كانه‌وه،راپۆرته‌كان
گه‌یشته لیژنه‌ى ئاسایشى بەرگری ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، دواتر
گەیشتوەتە حکومەت.
ئاماژەی بەوەشکردوە، لەچەند هەفتەی داهتوو
لیژنەیەکی هاوبەش پێکدەهێنرێت بۆ سەردانیکردنی دەروازەکان، بۆ ئەوەی لە نزیکەوە
چاودێری رەوشەکە بکرێت.
495 جار خوێندراوەتەوە