نیویۆرک تایمز: ترەمپ داواى کردوە بژاردەکانى هێرشکردنە سەر ئێران بخرێنە بەردەستى

KNN : Kurdish News Network
09:28 - 17/11/2020
جیهان
+
-

سەرەراى نزیکبونەوە لەکۆتایى هاتنى ماوەى سەرۆکایەتیەکەى، دۆناڵد ترەمپ هەوڵى وەشاندنى گورزى سەربازى لەدامەزراوە ئەتۆمیەکانى ئێران دەدات، دواین هەوڵیشى رۆژى پێنج شەممەى رابردوو بوە، بەڵام راوێژکارەکانى پەشیمانیان کردوەتەوە.

 

بەپێى هەواڵێکى رۆژنامەى نیویۆرک تایمز، رۆژى پێنج شەممەى رابردوو لەمیانى کۆبونەوەیدا لەگەڵ ڕاوێژکارەکانیدا کە هەریەک لە مایک پێنسى جێگرى و کریستۆڤەرمیلەرى وەزیرى بەرگرى و ژەنەراڵ مارک میلى سەرۆکى  دەستەى ئەرکانى هاوبەشى سوپاى ئەمریکا ئامادەبوون، داواى کردوە بژاردەکانى هێرشکردنە سەر بنکیەکى ئەتۆمى سەرەکى ئێران بخەنە بەردەستى.

 

بەپێى هەواڵەکەى نیویۆرک تایمز، راوێژکارەکانى ترەمپ توانیواینە قەناعەتى پێبکەن کە هەنگاوێکى لەوجۆرە نەنێت، چونکە دەبێتەهۆى هەڵگیرسانى ململانێیەکى فراوانتر.

 

بەرپرسێکى باڵاى ئەمەریکا بە رۆژنامەکەى راگەیاندوە، دۆناڵد ترەمپ داواى بژاردەکانى کرد و سیناریۆکان خرانە بەردەستى، لە کۆتایدا بریاردرا ئەو هێرشە ئەنجام نەدرێت. 

613 جار خوێندراوەتەوە