"زیاتر لە (100) واژۆ بۆ دروخستنەوەى سەرۆکى ئەنجومەنى نوێنەران کۆکراوەتەوە"

KNN : Kurdish News Network
06:01 - 14/11/2020
عێراق

گرژییەکانى نێوان هێزە سوننیەکانى عێراق روو لەزیاد بوون دەکات، لە دواهەوڵیشیاندا گروپەکەى خەمیس خەنجەر هەوڵى دورخستنەوەى محەمەد حەلبوسى لە پۆستى سەرۆکى ئەنجومەنى نوێنەران دەدەن.

 

ئەحمەد جەربا، ئەندامى فراکسیۆنى مەشروعى عەرەبى لە ئەنجومەنى نوێنەران رایگەیاند، واژۆى (100) پەرلەمانتاریان بۆ سەندنەوەى متمانە لە محەمەد حەلبوسى سەرۆکى ئەنجومەنى نوێنەران کۆکردوەتەوە.

 

راشیگەیاند، پەرلەمانتارانى سەر بە هەر سێ پێکهاتە سەرەکیەکەى عێراق واژۆیان بۆسەندنەوەى متمانە لە محەمەد حەلبوسى کردوە.

 

بە وتەى ئەو پەرلەمانتارە، داواکارى دورخستنەوەى حەلبوسى دەخرێتە بەرنامەى کارى دانیشنى داهاتوى ئەنجومەنى نوێنەرانەوە.

3236 جار خوێندراوەتەوە