وتەبێژى نوسینگەى سەرۆک وەزیرانى عێراق وادەى دابەشکردنى
موچەى فەرمانبەرانى عێراق ئاشکرا دەکات.
ئەحمەد مەلا تەڵاڵ، وتەبێژى نوسینگەى سەرۆک وەزیرانى
عێراق لەنوسینێکدا کە لەتۆڕى کۆمەڵایەتى تویتەر بڵاوى کردوەتەوە، نوسیویەتى، چاوەروان
دەکرێت رۆژى پێنح شەممەى داهاتوو پرۆژەیاساى پڕکردنەوەى کورتهێنانى دارایى پەسەند بکرێت بۆ
ئەوەى دەست بە دابەشکردنى موچە بکرێت.
ئەوەش لەکاتێکدایە ئەمرۆ کۆبونەوەى نێوان سەرۆک وەزیرانى
عێراق و سەرۆک و ئەندامانى لیژنەى دارایى ئەنجومەنى نوێنەران بەڕێوەچو، سەبارەت بە
کۆبونەوەکەش ئەحمەد مەلا تەڵاڵ نوسیویەتى کەشێکى ئیجابى و هەست کردن بەبرپرسیارێتى
هاوبەش باڵى بەسەر کۆبونەوەکەدا کێشابوو.
10239 جار خوێندراوەتەوە