ویلایەتێکى بچوکى ئەمەریکا ڕۆڵى یەکلاکرەوە
دەبینیت بۆسەرکەوتنى جۆبایدن لە هەڵبژاردنى سەرۆکایەتى ئەمەریکا.
بەپێى ئەنجامى پرۆسەى جیاکردنەوەى دەنگەکانى
ویلایەتى نیڤادا کە خاوەنى (6) دەنگە لە ئەنجومەنى هەڵبژاردن، تائێستا جۆبایدن بە بە دەستهێنانى رێژەى (49.3%) لەپێش دۆناڵد ترەمپى
رکابەریەوەیەتى، لەکاتێکدا رێژەى دەنگەکانى ترەمپ لەو ویلایەتە (48.7%).
لە ئەگەرى سەرکەوتنى لە ویلایەتى نیڤادا،
جۆبایدن سەرکەوتنى یەکجارى و بەدەستهێنانى پۆستى سەرۆکى ئەمەریکا مسۆگەر دەکات چونکە
لەئێستادا (264) دەنگى ئەنجومەنى هەڵبژاردنى مسۆگەرکردوە، لەکاتێکدا بۆ بون بە سەرۆک
پێویستى بە تەنها (6) دەنگى دیکەیە.
2991 جار خوێندراوەتەوە