کەنەدا زیاتر لە یەک ملیۆن پەنابەر وەردەگرێت

KNN : Kurdish News Network
01:52 - 31/10/2020
جیهان
+
-

حکومەتى کەنەدا بەنیازە لە ماوەى سێ ساڵى داهاتودا زیاتر لە یەک ملیۆن پەنابەر وەربگرێت.


مارکۆ میندیسینۆ، وەزیرى کۆچى کەنەدا لە کۆنگرەیەکى رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، وڵاتەکەى بەنیازە لەساڵى (2021) تا (2023 ) زیاتر لەیەک ملیۆن و (200) هەزار پەنابەر وەربگرێت.


وەزیرى کۆچى کەنەدا راشیگەیاندوە، بەهۆى بڵاوبونەوەى ڤایرۆسى کۆرۆنا و داخستنى سنورەکان و فرۆکەخانەکان لەمساڵدا پێدەچێت تەنها (341) هەزارکۆچبەر وەک پەنابەر وەرگربن، بۆقەرەبوکردنەوەى کەمبونەوەى ژمارەى کۆچبەرانیش لەمساڵدا، حکومەتى کەنەدا بەنیازە مافى مانەوەى هەمیشەیى بداتە تەواوى ئەو بیانیانەى کە نیشتەجێى ئەو وڵاتەن.

4363 جار خوێندراوەتەوە