بەهۆی نوقمبوونی بەلەمێک لەئاوەکانی نێوان فەرەنسا و بەریتانیا
پێنج ئەندامی بنەماڵەیەکی کوردی رۆژهەڵاتى کوردستان خەڵکی خنکان.
ماڵپەرى رێکخراوى هەنگاو بڵاویکردەوە، رۆژى سێ شەممەى
رابردوو بەلەمێک کە(27) کۆچبەرى تێدابوە لەئاوەکانى کەناڵى مانش لەنێوان فەرەنسا و
بەریتانیا نوقمبوە و بەهۆیەوە (5) کەس لە سەرنشینەکانى گیانیان لەدەستداوە کە
هەرپێنجیان ئەندامى خێزانێکى کوردى رۆژهەڵاتى كوردستانن و خەڵکى گوندى (گوڵێن) ى سەر
بە شارى سەردەشت ن.
ماڵپەرى هەنگاو ئاشکراى کردوە، تەرمى چوار لە
قوربانیەکان دۆزراونەتەوە، بەڵام تاکو ئێستا تەرمى یەکێکیان کە منداڵیکى تەمەن سالێک وسێ
مانگە نەدۆزراوەتەوە.
5129 جار خوێندراوەتەوە