لەمانگى ئەیلولدا عێراق بە بەهای زیاترلە (3) ملیار دۆلار نەوتى فرۆشتوە

KNN : Kurdish News Network
09:42 - 23/10/2020
عێراق
+
-

لەمانگى ئەیلولى رابردودا عێراق زیاتر لە (78) ملیۆن بەرمیل نەوتى فرۆشتوە و داهاتەکەشى زیاترلە سێ ملیار دۆلار بووە.

 

وەزارەتى نەوتى عێراق رایگەیاندوە، بەپێى ئامارەکانى کۆمپانیاى بەبازاڕکردنى نەوتى عێراق (سۆمۆ)، لەمانگى رابردوودا (78)ملیۆن و (388) هەزار و (619) بەرمیل نەوت هەناردەى دەرەوەى عێراق کراوە.

 

سەبارەت بە داهاتى ئەو بڕە نەوتەش، وەزارەتى نەوتى عێراق راگەیاندوە، تێکڕاى نرخى بەرمیلێک نەوت لە مانگى ئەیلولدا (40) دۆلار و (47) سەنت بووە، بەو پێیەش داهاتى نەوتى عێراق لەومانگەدا ( ٣) ملیار و (172) ملیۆن و (949) هەزار دۆلار بوە.

428 جار خوێندراوەتەوە