هێزى دەریایى میسر دەیان کۆچبەرى کورد لە خنکان رزگار دەکەن

KNN : Kurdish News Network
08:46 - 23/10/2020
کوردستان
+
-

هێزى دەریایى میسر دەیان کۆچبەرى کورد لەخنکان رزگار دەکات، ئەوەش دواى ئەوەى یەختەکەیان لەدەریاى ناوەراستدا لەکاردەکەوێت.

 

ئارى جەلال، سەرۆکى دەزگاى لوتکە کە تایبەتە بەکاروباى پەنابەران بە دیجیتاڵ میدیاى (KNN ) ى رایگەیاند، رۆژى یەکشەممەى رابردوو یەختێک کە (57) کۆچبەرى نایاسایى تێدابوە و زۆربەیان کوردى باشور و رۆژهەلاتى کوردستان بوون لە کەناراوەکانى تورکیاوە بەرەو ئیتالیا بەرێکەوتوە، بەڵام رۆژى سێ شەممە یەختەکە لە ناوەراستى دەریادا لەکارکەوتوە و رۆژێک دواتر کەشتیەکى سەربە هێزى دەریایى میسر بە هانایانەوە چوە و کۆچبەرەکانى رزگارکردوە.

 

سەرۆکى دەزگاى لوتکە راشیگەیاند، لەئێستادا هەوڵدان بۆدروستکردنى هەماهەنگى لەگەڵ لایەنە پەیوەندیدارەکانى میسر بەمەبەستى هاوکارى کردنى ئەوکۆچبەرە کوردانە.  

 

ميدياكانى ميسریش هەواڵەکەیان پشتراستکردوەتەوە، لەوبارەیەوە ماڵپەرى بوابە ئەلئەهرام بڵاوى کردوەتەوە، سەرنشینەکانى ئەوکەشتیە کە لەقوڵایى دەریاى ناوەراستدا لە کارکەوتوە پێکهاتبوون لە (23) کەسى خاوەن رەگەزنامەى عێراقى و (31) کەسى خاوەن رەگەزنامەى ئێرانى و کەسێکى میسرى و دووکەسى دیکە کە هەڵگرى رەگەزنامەى تورکى بوون .

1310 جار خوێندراوەتەوە