وتەبێژی کازمی: ئەمەریکا بڕیاری داخستنی باڵیۆزخانەکەی لە عێراق راگرتووە

KNN : Kurdish News Network
12:29 - 23/10/2020
عێراق

وتەبێژی سەرۆک وەزیرانی عێراق ئاشکرایکرد، ئەمەریکا بڕیاری داخستنی باڵیۆزخانەکەی لە عێراق بۆ ماوەیەک راگرتووە.

 

 
ئەحمەد مەلا تەڵال وتەبێژی مستەفا کازمی سەرۆک وەزیرانی عێراق رایگەیاند، بەهۆی هەوڵە ناوخۆیی و دەرەکییەکان ئەمەریکا لە داخستنی باڵیۆزخانەکەی پاشگەزبۆتەوە و بۆ ماوەیەک بڕیارەکەی راگرتوە، تا ئەو کاتەی هەڵسەنگاند بۆ دۆخەکە دەکات، باڵیۆزخانەکە داناخات.

 

لەماوەی رابردوودا ئەمەریکا رایگەیاند، بەهۆی ئەو هێرشانەی لەلایەن گروپە چەکدارەکانی نزیک لە ئێرانەوە دەکرێتە سەر باڵیۆزخانەکەی لە بەغداد، بریاری داخستنی باڵیۆزخانەکە دراوە.


319 جار خوێندراوەتەوە