لەسەرسوتانى بارەگاکەى پارتى دیموکراتى کوردستان لەبەغدا حەشدى شەعبى هاتە دەنگ و دەڵێت: پشتیواتى
ئازادى دەربرینى بیروڕا و ئیدانەى توند وتیژى دەکەین.
دەستەى حەشدى شەعبى سەبارەت بە رووداوەکانى ئەمڕۆى
بەغدا و سوتاندنى بارەگاى لقى پێنجى پارتى دیموکراتى کوردستان راگەیەنراوێکى
بڵاوکردوەتەوە و رایگەیاندوە، تێگەیشتنمان هەیە بۆ هەست و سۆز و خۆشەویستى عێراقیەکان
بۆ قوربانیدانى ڕۆڵەکانى حەشدى شەعبى، هەروەها پشتیوانى دەربڕینى ئازادى بیروڕا و نارەزایى و خۆپیشاندانى ئاشتیانە دەکەین وەک ئەوەى لەدەستوردا هاتوە.
لەدوابەشى راگەیەنراوەکەیدا حەشدى شەعبى رایگەیاندوە،
لەهەمانکاتدا بەکارهێنانى توندوتیژى و ئاژاوەگێڕى رەتدەکەینەوە، داواشى کردوە رێز
لەشکۆى دەوڵەت و ئاشتى کۆمەڵایەتى و ئەندامانى هێزە ئەمنیەکان بگیرێت.
ئەوە لەکاتێکدایە بەیانى ئەمڕۆ لایەنگرانى حەشدى شەعبى، بۆدەبرینى نارەزایى لەبەرامبەر
لێدوانێکى هۆشیار زێبارى ئەندامى مەکتەبى سیاسى پارتى دیموکراتى کوردستان سەبارەت
بەحەشدى شەعبى، هێرشیان کردە سەر بارەگاى لقى پێنجى ئەو حزبە لەبەغدا و سوتاندیان.
1236 جار خوێندراوەتەوە