چین نوێترین زانیارى لەسەر ڤاکسینى کۆرۆنا ئاشکرا دەکات

08:59 - 17/10/2020
جیهان

ڤاکسینە بەرهەمهێنراوەکەى چین لە یەکەم پشکنینى سەرەتایى ئاماژەى دڵخۆشکەرى هەبوو.

بەپێى دواین زانیارییەکانی گروپی نیشتمانی دەرمانسازی چین، ڤاکسینەکە سەلامەتە و بەرگری دژی کۆرۆنا دروست کردووە.

ئەو ڤاکسینەش لەلایەن پەیمانگەی پەکین بۆ بەرهەمە بایۆلۆژییەکان بەرهەمهێنراوە و لە مانگی تەموزى ئەمساڵ، ڤاکسینەکە لەسەر (800) کەس تاقیکرایەوە کە تەمەنیان لە نێوان (18 – 80) ساڵاندابوو.

3025 جار خوێندراوەتەوە